قوباد تاڵەبانی سەردانی گوندی هەرمۆتەی کرد

قوباد تاڵەبانی سەردانی گوندی هەرمۆتەی کرد

2024-05-15

هەر لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆیە قوباد تاڵەبانی، بەنداوی شەوگێڕی بەسەر کردەوە، کە توانای گلدانەوەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر کشتوکاڵی ناوچەکە.

دواتر سەردانی گوندی هەرمۆتەی کرد و لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی مەسحییەکانی کۆیەی پرسییەوە. پاشان بەشداری کرد لە فستیڤاڵی ساڵانەی رۆژی کۆیە، کە ماوەی دوو ساڵە لەژێر چاودێریی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانەوە بەڕێوە دەچێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر