قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک و ئەنجوومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک و ئەنجوومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە

2024-06-10

جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە گرنگیی رۆڵی زانکۆ لە داڕشتنی پلان و سیاسەت لە کەرتە جیاوازەکاندا، جەختی کردەوە کە دەبێت زانکۆی راپەڕین رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لە گەشەپێدانی ناوچەکە لە بوارە جیاوازەکاندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی زانکۆ دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بەوەی دەڤەری راپەڕین ناوچەیەکی شیاو و بەپیتە بۆ کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی خۆراک، جەختی کردەوە کە پێویستە زانکۆی راپەڕین پلانی تۆکمە دابنێت بۆ پەروەردەکردنی هێزی کاری شارەزا بۆ گەشەپێدانی ئەو کەرتانە لە ناوچەکەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر