جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، روئیا و پلانی خۆی بۆ تواناسازیی گەنجان روون کردەوە و ئاماژەی بە پڕۆژەی فاوندەیشن هەب کرد، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.
داواشیکرد هاوکارییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ تواناسازیی گەنجانی داهێنەر و کارسازی تەرخان بکرێت، چونکە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ گەشەسەندنی بزنسە بچوکەکانی گەنجان لە کوردستان.
وتیشی سەرکەوتنی پڕۆژەی فاوندەیشن هەب و پەرەپێدانی بزنسە بچوکەکان لە بەرژەوەندی یەکێتیی ئەورووپاشدایە بەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆچی نایاسایی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.