لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەر یەکە لە ئەلینا رۆمانۆفسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کاسی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق داوایکرد لەپێناو باشتر و شەفافتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا چاودێرانی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکادا جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و سەرکەوتووبێت لە بەدیهێنانی خواست و ئیرادەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەشی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد وڵاتی کەنەدا رۆڵی کارا ببینێت لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.