لەژێر چاودێری قوباد تاڵەبانی دووەمین پێشانگای ساڵانەی نێکست ستێپ بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری قوباد تاڵەبانی دووەمین پێشانگای ساڵانەی نێکست ستێپ بەڕێوەچوو

2024-09-22

لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دووەمین پێشانگای ساڵانەی نێکست ستێپ لە کارگەی کلتوری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. ئامانجی پێشانگاکە بۆ بەرچاوڕوونکردنی زیاتری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢یە لە هەڵبژاردنی بواری خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

لە پانێڵێکی پێشانگەکدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە زانکۆ و پەیمانگاکان خوێندکاران لەسەر بنەمای کلتوری رەخنەگرانە پەرەوەردە بکەن تا بتوانن ببنە کەسانێکی داهێنەر و کاریگەر و دوای تەواوبوونی خوێندن خۆیان ببنە خاوەنکار و پڕۆژەی داهێنەرانە و رۆڵ ببینین لە گەشەسەندنی ئابوری کوردستاندا.

جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە کە کاریان کردوە و کاریش دەکەن زیاتر زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن بە بازاڕی کارەوە ببەستنەوە. وتیشی چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا بازاڕی کاری کوردستان پێویستی بە کادری پسپۆڕ و شارەزا لە هەموو بوارەکاندا هەیە و زانکۆکان دەبێت لەمبارەیەوە پێویستییەکانی بازاڕ و کەرتی تایبەت دابین بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر