قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سەردانێکیدا بۆ تورکیا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا. قوباد تاڵەبانی پشتگیریی هەرێمی کوردستان و یەکێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەوەی کە دەبینێت حکومەتی تورکیا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە سوورن لەسەر بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی پرۆسەکە.
قوباد تاڵەبانی پرۆسەی ئاشتی بە پرۆسەیەکی مێژوویی و گرنگ بۆ تورکیا و ناوچەکە ناوبرد و رایگەیاند: بە متمانە و ئومێدێکی زۆرەوە لە هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە دەڕوانن.
هیواشی خواست ئەم قۆناغە نوێیە ببێتە هۆی زیادکردنی شاندەکانی بازرگانان و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی شاندی ئەکادیمی و رۆشنبیری و زیادکردنی گەشتیار لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەت.