کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق

2026-06-28

لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی ناوخۆی عێراق کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداش، جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەش بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر