کۆبوونەوە لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم

کۆبوونەوە لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم

2026-06-23

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە هەرێم دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ گەشەپێدانی ئەم کەرتە و رایگەیاند: لە چوارچێوەی سیاسەتی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، حکومەتی هەرێم ئامانجییەتی بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، کەرتی گەشتوگوزار ببێتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهات.

جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد میکانیزمێکی گونجاو دابنرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشوگوزار و کەرتی تایبەت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی گەشتوگوزاردا و کارئاسانی تەواویان پێشکەش بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر