یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەست

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەست

2023-09-27

دوای تەواوبوونی کۆنگرە، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی تێکۆشەر کۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆخان کرد، کە وەک سیمبولی باڵای یەکێتی هەڵبژێردران. هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد کە وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.

وتیشی لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارەخوێن و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە، هیوا و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و متمانە بۆ هاووڵاتییان بگەڕێنێتەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر