لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کە تیایدا جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاری کراوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکان بەردەوامن، بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و جەختیشی کردەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.