قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کۆریای باشوور کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کۆریای باشوور کۆبووەوە

2024-05-29

جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ چۆی سونگ سوو، باڵیۆزی کۆریای باشور لە عێراق سوپاسی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتەی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای خواست هاوکارییەکانیان بە تایبەت لە ڕووی گواستنەوەی ئەزموون و شارەزاییەوە لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی بۆ کوردستان بەردەوام بێت.

باڵیۆزی کۆریای باشوور هاوکاری و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێم دووپات کردەوە و ئامادەییشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەتدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر