جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێلێست واڵندەر یاریدەرەی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاکسازییەکانی لە وەزارەتی پێشمەرگە تا ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە بە تەواوەتی دەبێتە هێزێکی پیشەیی نیشتمانی.
سەبارەت بە ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارتی پێشمەرگە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە ئەم لێکتێگەیشتنە کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق.