خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە سلێمانی دەکرێتەوە

خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە سلێمانی دەکرێتەوە

2022-10-16

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان کە رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیاردرا بە کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە سلێمانی و لێکتێگەیشتن کرا کە پسپۆڕانی پاکستانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کار بکەن بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی بانکی و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتن کرا کە پاکستان هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەت، کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر