سەردانی وەفدی دانووستانکاری یەکێتی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان

سەردانی وەفدی دانووستانکاری یەکێتی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان

2024-11-28

پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییان. ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاووڵاتییان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر