لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمود فاروق عامر، کونسوڵی گشتیی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان کە رۆژی سێشەممە (12/11/2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان وڵاتی میسر و هەرێمی کوردستان و رۆڵی سەرۆک مام جەلالی بیرهێنایەوە، کە بە پەرۆش بووە بۆ دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و روونیشی کردەوە کە لەم قۆناغەشدا هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین و بەهێزترین پەیوەندییە لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتی میسر.