قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت

قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت

2024-04-02

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاری کراوە و رایگەیاند: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ستراتیژی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت کرد و رایگەیاند: هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەر‌هێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا.

وتیشی: بەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز بونیاد بنرێت و گەشەپێدانی راستەقینەش روونادات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر