لە کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ئەم قۆناغەی یەکێتی بە قۆناغی هەستانەوە و بووژانەوەی یەکێتی ناوبرد و رایگەیاند: یەکێتی لەم قۆناغەدا بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و زیاتر دەبێتە جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژەی بەوەدا، کە راستە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا یەکێتی بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ هاوسەنگی هێزی لەناو هەرێمدا راست کردووەتەوە، بەڵام گرنگیی ئەم هەڵبژاردنەدا لەوەدایە، کە دەبێت یەکێتی سەرکەوتنێکی ئەوەندە گەورە بەدەست بهێنێت تا لەپێناو راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و چاکسازی ریشەیی لە حکومڕانیدا بە قورساییەکی زۆر گەورەوە لەناو هەموو دامەزراوەکاندا ئامادەیی هەبێت.