هەر رۆژێک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پسپۆڕانی بواری ژینگە، قوباد تاڵەبانی لەسەر پرسی ژینگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی حکومەت و زیاتر لە ١٦ نێردەی دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ پێویستە تا درەنگ نەبووە حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و وڵاتانی دۆست بە هاوکاریی یەکتر پلانی ستراتیژی و تۆکمەی زانستی بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگەی کوردستان ئامادە بکەن و بە هاوکاری یەکتریش جێبەجێی بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پڕۆژەی جیاواز تاوتوێ کران و پێشکەشی نێردە دیپلۆماسییەکان کران بۆ ئەوەی دوای تاوتوێکردنیان لەڕێگەی وڵاتەکانیانەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان بن لە پرسی پاراستنی ژینگەدا.